74 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 103 ملیۆن و 980 هەزار و 209 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 2-2-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، پورتوگال، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 74 ملیۆن و 28 هەزار و 314 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 249 هەزار و 515 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
