رۆیتەرز: ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیدارەی بوش بڕیاریاندا واز لەحزبی كۆماری بێنن
بەپێی رۆیتەرز، ئەو كۆچە بەكۆمەڵە ھۆكارەكەی ئامادەنەبوونی حزبە بۆ لێپێچنەوە لەگەڵ سەرۆكی پێشوو دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو ھێرشەی لایەنگرانی ترەمپ كردیانە سەر بیانەی كاپیتاڵ ھیڵ لە 6ی كانوونی دووەم.
ئەو بەرپرسانە، كە ھەندێكیان لە لە پۆستی باڵا خزمەتیان كردووە لەسەردەمی ئیدارەی بوش، گوتیان: ئەوان ئۆمێدیان ھەبوو دۆڕانی ترەمپ ھانی سەركردەكانی حزبی دابووایە بۆ ئیدانەكردنی قسەكانی، كە ھیچ بنەمای نەبوو لەوەی ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی دزراون.
بەڵام لەگەڵ وابەستەبوونی زۆربەی یاساداڕێژەرانی كۆمارییەكان بە ترەمپ، ئەو بەرپرسانە دەڵێن: ئیتر ئەوان دان بەو حزبە نانێن، كە تێیدا خزمەتیان كردووە. ھەندێكیان كۆتاییان بە ئەندامێتی خۆیان ھێنا و ھەندێكی دیكە لێیگەڕان بڕوخێت، لە كاتێكدا ژمارەیەكی كەم وەك سەربەخۆ تۆماركران، بەپێی دەیان بەرپرسی پێشوو لە ئیدارەی بوشدا.
جیمی گۆرۆلی، بریكاری وەزارەتی گەنجینە بۆ كاروباری تیرۆر و ھەواڵگری دارایی لە ئیدارەی بوش گوتی: "ئەو حزبە كۆماریەی، كە دەمناسی، نەماوە، ناوی دەنێم كۆمەڵەی (تائیفەی) ترەمپ".
سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
