بایدن: پلانی من ئەمەریكا لە دوو تەنگژە رزگار دەكات
سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن، ئەمڕۆ دووشەممە جەختیكردەوە لەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان دووچاری تەنگژەیەكی ئابووری بووەتەوە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و پەتای تەندرووستی، گوتیشی: "پێویستیمان بە رێكاری بەپەلەیە بۆ دەرچوون لێیان".
ھەروەھا گوتی: "پلانەكانم ئەمەریكا لە دوو تەنگژە رزگار دەكات".
لەوەتەی لە پۆستەكەی دەستبەكاربووە، بایدن جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی "پلانی رزگاركردنی ئەمەریكا ئامانج لێی دابەشكردنی یارمەتی دارایییە بەسەر خێزانەكاندا". ئاماژەشیكرد، "پلانەكە 12 ملیۆن ھاووڵاتی لە بازنەی ھەژاری دەردەخات".
ھەژاری لە ئەمەریكاھەژاری لە ئەمەریكا
سەرۆكی ئەمەریكا پێشتر لە ھەندێك لێداوانیدا روونیكردبووە، پلانەكەی كە قەبارەكەی نزیكەی دوو ترلیۆن دۆلارە بۆ چارەسەركردنی شوێنەوارە وێرانكارییەكانی پەتای كۆرۆنا، جێگای بایەخ و پشتیوانی كۆمپانیا و كرێكارانە.
ئاماژەشیكرد، "دابینكردنی شوێنی حەوانەوە بۆ ئەمەریكاییەكان ھاوكاری لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات". جەختیشیكردەوە لەسەر بەخششدان بە كۆمپانیا بچووكەكان بۆ دەربازبوونی لە لێكەوتەكانی كۆرۆنا.
بێ لانە ی ماڵەكان لە ئەمەریكا بێ لانهكان لە ئەمەریكا
تەواوی رێكارەكانی كەمكردنەوەكانی خەرجی، كە سەرۆكی پێشوو، دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێك پێش بەجێھێشتنی كۆشكی سپی پێشنیازی كردبوون، بایدن ھەموویانی ھەڵوەشاندنەوە و گوژمەكەی 27 ملیار دۆلار بوو.
ترەمپ 73 پێشنیازی دەرخستبوون بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكان، كە گشت دامەزراوە و دەزگاكانی حكومەتی دەگرتەوە.
لە لایەكی دیكەوە، ئەمڕۆ بایدن داوای لە 10 ئەندامی كۆمارییەكان لە كۆنگرێس كرد، بگەنە رێككەوتێك لەبارەی قەبارەی گوژمەی ھاندانی ئابووری، كە گوژمەكەی 1.9 ترلیۆن دۆلارە و كۆمارییەكان رەتیانكردووتەوە و پێشنیازیانكرد، بكرێتە 600 ملیار دۆلار، بەڵام بایدن ئامادە نییە لە دانانی پلانێكی گشتگیر پاشگەز ببێتەوە بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی تەندرووستی گشتی و لێكەوتە ئابوورییەكانی.
k24 -
