ئەردۆغان: دەتوانین جووڵە بكەین لەپێناو ئامادەكردنی دەستوورێكی نوێ بۆ قۆناغی داھاتوو

ئەردۆغان: دەتوانین جووڵە بكەین لەپێناو ئامادەكردنی دەستوورێكی نوێ بۆ قۆناغی داھاتوو
سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دەكرێت جووڵە بكەین لە پێناو ئامادەكردنی دەستوورێكی نوێ بۆ قۆناغی داھاتوو، ئەگەر لەگەڵ ھاوبەشەكەیان لە پەیمانی گەل (حزبی بزووتنەوەی نەتەوەیی) بگەنە لێكتێگەیشتن.

سەرۆكی توركیا لە گوتەیەكیدا دوای سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی حكومەت لە كۆمەڵگای سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە، گوتی: لەوانەیە كاتی ئەوە ھاتبێت بۆ مشتومڕكردن لەسەر دەستوورێكی نوێ بۆ توركیا.

ئەردۆغان جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە "داڕشتنی دەستوور شەفاف بێت و بخرێتەڕوو بۆ ھەڵسەنگاندنی گەل".

ئەردۆغان روونیشكردەوە، حكومەت دەست بە گرتنەبەری ھەنگاوەكانی پێویست دەكات لە پەرلەمان سەبارەت بە پرسەكانی یاسایی و لە سەرۆكایەتیشدا سەبارەت بە پرسەكانی ئیداری.

سەرۆكی توركیا ئاماژەیكرد بە نزیكبوونەوەی وادەی راگەیاندنی لێكۆڵینەوەی گشتگیر بۆ چاكسازییەكان، كە فەلسەفە و ئامانجەكانی لەخۆ دەگرێت.

سەرچاوە: "ئەنادۆڵ"
k24 -
Top