واشنتن تۆمه‌تێكی مۆسكۆ ره‌تده‌كاته‌وه
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "NBC News"، ئه‌و وه‌زیره ئه‌مه‌ریكییه گوتی: "حكومه‌تی رووسیا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات، ئه‌گه‌ر وا بیر بكاته‌وه كه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، ئه‌و پرسه به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو هۆكاره‌كه بۆ حكومه‌تی رووسیا و گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكاری ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه".
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه پێویسته ئه‌وان له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌یاندا به‌دوای هۆكاره‌كاندا بگه‌ڕێن، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانیان".
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا كردبوو، ده‌ست له ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان له كاروباری ناوخۆی رووسیا هه‌ڵگرن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه بلینكن له تویتێكدا نووسیبووی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنانی توندوتیژی دژ به‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ئاشتیانه ئیدانه ده‌كات، كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن".
هه‌ر له تویته‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له رووسیا كردبوو، "ده‌ستگیركراوان ئازاد بكات".
k24 -
