سوپای میانمار دەستی بەسەر وڵاتەکەیدا گرت و باری لەناکاوی راگەیاند

سوپای میانمار دەستی بەسەر وڵاتەکەیدا گرت و باری لەناکاوی راگەیاند


سوپای میانمار (بۆرما) کودەتایەکی سەربازی کرد و دەستی بەسەر وڵاتەکەیدا گرت و باری لەناکاوی راگەیاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1-2-2021، سوپای میانمار وین مینت، سەرۆکی وڵات و ئونگ سان سوکی، سەرۆکی حکوومەتی لەسەر کارەکانیان لادا و دەستگیری کردن.

دوای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی میانمار و لەسەر کا لادانی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیران، مین ئونگ هلاینج، فەرماندەی سوپا خۆی وەک سەرۆکی میانمار ناساند.

سوپای میانمار، کە بۆ ماوەی ساڵێک باری لەناکاوی راگەیاندووە، رایگەیاندووە، بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی 2020، کە پارتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئۆنگ سان سوکی تێیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، کودەتای سەربازی ئەنجام داوە.







باسنيوز
Top