دەستگیركردنی زیاتر لە چوار ھەزار كەس لە رووسیا لە میانی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانیكردن لە ناڤالینی

دەستگیركردنی زیاتر لە چوار ھەزار كەس لە رووسیا لە میانی خۆپیشاندانەكانی پشتیوانیكردن لە ناڤالینی
یەكشەممە پۆلیس بەلای كەمەوە 4027 كەسی لە سەرتاسەری رووسیا دەستگیركرد لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی داوای ئازادكردنی بەرھەڵستكار "ئەلیكسی ناڤالینی"یان دەكرد بەپێی راگەیاندنی رێكخراوی "ئۆ ڤی دی- ئینفۆ"ی نا حكومی.

رێكخراوەكە، كە تایبەتمەندە بە چاودێریكردنی خۆپیشاندانەكان لە رووسیا روونیكردە، ئەم دەستگیركردنانە بە تایبەتی لە مۆسكۆ (1167 كەس" و سان پترسبۆرگ "862 كەس" دووەم شاری ئەو وڵاتە ئەنجامدران، ئەمە جگە لە كراسنویارسك (194) و سیبیریا و شارە گەورەكانی دیكە.

هەفتەی رابردووش زیاتر لە4 هەزاری دیکە دەستگیر کرابوون.

واتە لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا زیاتر لە8 هەزار لایەنگری ناڤاڵنی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەوانەی دەستگیرکراون داوای ئازادکردنی ئەلێکسی ناڤاڵنیان دەكەن، کە زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن پۆلیسی رووسیاوە دەستگیرکراوە.

نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش داوای ئازادکردنی ناڤالنی و خۆپیشاندەرانیش دەکەن.
K24 -
Top