وەرگرتنی ناوی کاندیدان بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی ئەم ساڵ کۆتایی هات
هەرسێکیان لەلایەن پەرلەمانتارانی نەرویجەوە پاڵپشتیان دەکرێت ئەو پەرلەمانتارانەش هەموو ساڵێک رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدەکان.
شەڕی رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید19 گرنگترین بابەتە، کە زیاتر لە ساڵێکە هەموو جیهانی گیرۆدە کردووە. وەک پێزانینێک بۆ کار و ئەرکی ستافەکانی کەرتی تەندرووستی لە هەموو جیهان، رێکخراوی تەندرووستی جیهانی و هاوپەیمانی گاڤی، کە بە هاوپەیمانی ڤاکسین ناسراوە لەگەڵ دەبلیو ئێچ ئۆ پێکەوە کاندید کراون.
ئەلێکسی ناڤاڵنیش لەلایەن ئەکادیمییەکانی روسیاوە بەربژێرکراوە لەبەرامبەر چالاکی و هەوڵە دیموکراسیەکانیدا بۆ گۆڕانکاری لە سیستمی بەڕێوەبردن لە وڵاتەکەیدا.
گرێتا تومبێرگ، یەکێکە لە چالاکوان و کەمپەینەرە دیارەکانی بواری ژینگە، کە بە تەمەنێکی کەمەوە لێدوان و بۆچوون و چالاکییەکانی سەرنجی سەرکردەوە کەسایەتیهکانی جیهانی بۆخۆی راکێشاوە.
هۆکاری دەستنیشانکردنی دەبلیو ئێچ ئۆ و ناڤالینی و تومبێرگ بۆ رۆڵی کاریگەرییان دەگەڕێتەوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانانەی کە بەرۆکی جیهانیان گرتووە.
لە ساڵی 2014ەوە هەموو ساڵیک پەرلەمانتارانی نەرویج رۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە دەستنیشانکردنی کاندیدەکانی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ. تەنیا ساڵی 2019 نەبێت، کە مەراسیمەکە بەڕێوەنەچوو.
سەرکردە و کەسانی لێهاتوو و ئەوانەی پێشتر خەڵاتەکەیان بردووەتەوە، ئەم ساڵیش دەتوانن خۆیان بپاڵێون.
لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە 31ی کانوونی دووەم دوا رۆژە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ ساڵی 2021 لە مانگی ئۆکتۆبەر رادەگەیهندرێت.
K24 -
