لە ڕووسیا 485 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

لە ڕووسیا 485 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
له‌ ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 73 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ یه‌كشەممە 31/1/2021، لە ڕووسیا 18 ھەزار و 359 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 850 ھەزار و 439 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 485 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 73 ھەزار و 182 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا سێ ملیۆن و 300 هه‌زار و چوار کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.














باسنيوز




Top