ئێران: سعودیه شوێنی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێته‌وه
ئه‌بو فه‌زڵ عه‌موئی، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناسراون و سعودیه شوێنی له‌و رێككه‌وتنه‌دا نابێته‌وه.
داواكاری سعودیه بۆئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ره‌تده‌كرێته‌وه
عه‌موئی وتی، "داواكاری سعودیه بۆئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ره‌تده‌كرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سعودیه ناڕونی زۆری تێدایه، بۆیه ئێران ئه‌و رۆڵه ناداته سعودیه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ سعودیه بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوانماندا هه‌یه، وه‌ك كڕینی چه‌ك و شه‌ڕ له یه‌مه‌ن
وتیشی، "ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ سعودیه بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوانماندا هه‌یه، وه‌ك كڕینی چه‌ك و شه‌ڕ له یه‌مه‌ن".
ئێران رۆڵی نه‌رێنی فڕه‌نسا له دانوستانی ساڵی (2015) له‌بیر ناكات، ئێستا رۆڵه‌كه‌ی دوباره ده‌كاته‌وه
له باره‌ی ئه‌وروپاوه، عه‌موئی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێران رۆڵی نه‌رێنی فڕه‌نسا له دانوستانی ساڵی (2015) له‌بیر ناكات، ئێستا رۆڵه‌كه‌ی دوباره ده‌كاته‌وه".
رونیشكرده‌وه، "بانگه‌شه‌ی فه‌رنسا بۆ گه‌ڕانه‌وەی ئێران بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هیچ مانای نییه و لێدوانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" سه‌رۆكی فڕه‌نسا بێسوده، یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نادات".
دوێنی، ماكرۆن وتی، "هه‌ر دانوستانێكی نوێ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و پێویسته سعودیه‌ش له‌خۆ بگرێت".
باسنيوز
