سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئومێدبەخش نیە

 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئومێدبەخش نیە
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تائێستا هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی بایدن بێ ئومێدکەرە و جێگای دڵخۆشی نیە.

تائێستا هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی بایدن بێ ئومێدکەرە و جێگای دڵخۆشی نیە

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە محمد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تائێستا هەڵوێستی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی بایدن بێ ئومێدکەرە و جێگای دڵخۆشی نیە.

پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەبری دانانی پێشمەرج راستەوخۆ سزاکانی سەر ئێران هەڵوەشێنێتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاند، پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەبری دانانی پێشمەرج راستەوخۆ سزاکانی سەر ئێران هەڵوەشێنێتەوە.

وتیشی، ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا باوەڕی بە رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 هەیە پێویستە بیسەلمێنێت کە بەشێوەیەکی پراکتیکی هەنگاوەکانی جێبەجێدەکات.

لەبارەی هەنگاوی داهاتوی ئێرانیشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی، ئەوان جارێکی دیکە ناچنەوە ناو گەمەی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە لەبەرامبەر " بەڵێنی درۆ"-دا.









خەندان
Top