ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 103 ملیۆن کەس

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 103 ملیۆن کەس


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 103 ملیۆن و 188 هەزار و 111 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 31-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، رۆمانیا، چیلی، پورتوگال، بەلجیکا، ئیسرائیل و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 72 ملیۆن و 993 هەزار و 428 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 231 هەزار و 56 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.






باسنيوز
Top