ئێران: ئیداره‌ی بایدن ده‌یه‌وێت تاران بخاته ته‌ڵه‌ی دانووستانه‌وه
عهبدوللیهان گوتی: "دانووستانی پێشوومان له‌گه‌ڵ به‌شێك له تیمی بایدن، مانای ئه‌وه نییه به‌به‌رده‌وامی دانووستان بكه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له گۆڕانكاری ره‌فتاری ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می بایدن گه‌شبین نین به‌رامبه‌ر به ئێران، ئه‌وان ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ری كرانه‌وی ئه‌مه‌ریكا به رووی ئێران له‌سه‌رده‌می بایدن، زیانی بۆ دابه‌شبوونی ناوخۆیی وڵات هه‌یه، دانووستانیش له‌گه‌ڵ واشنتن، كات به‌فیڕۆدانه و كه‌وتنه ته‌ڵه‌ی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه".
عهبدوللیهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دانووستانه‌وه، دۆخێكی نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، تاران ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بوو، له‌كاتی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی دانووستانی كرد، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویسته پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بێت".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر ئێران دوودڵ نین، ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌یان هه‌بێت".
سه‌رچاوه: RT
k24-
