یۆنان: پێویسته سزاکانی سەر تورکیا وەك ئەگەرێك بمێنێتەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، ئامانجی ئه‌سینا سزادانی توركیا نییه، به‌ڵام هیواخوازن ئه‌نقه‌ره وه‌كو ده‌وڵه‌تێك رێز له دراوسێكانی بگرێت.
روونیشیكرده‌وه، یۆنان به مافی خۆی ده‌زانێت، ئاوه‌كانی فراوان بكات، هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ توركیا، ناچنه خانه‌ی دانووستانه‌وه و واده‌ی دیاریكراویان نییه.
توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان و قوبرس له كێشه‌دایه، له‌سه‌ر فراوانكردنی بازنه‌ی ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكۆكه، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له‌و دۆسیانه داده‌نرێت، كه گرژی خستووه‌ته نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
k24 -
