ئیمارات رەگەزنامە دەداتە وەبەرهێنەران، زانایان و بەهرەمەندان

 ئیمارات رەگەزنامە دەداتە وەبەرهێنەران، زانایان و بەهرەمەندان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات یاسای تایبه‌ت به‌ پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌مواركرده‌وه،‌ به‌پێی هه‌مواره‌ نوێكه‌ ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتی ده‌درێته‌ وه‌به‌رهێنه‌ران، زانایانی به‌توانا و تایبه‌تمه‌نده‌كان و پزیشك و ئه‌ندازیاران و هونه‌رمه‌ندان.

شێخ محه‌مه‌د ئالمه‌كتوم، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیمارات ئه‌مڕۆ شەممە له‌ تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئامانجی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "بۆ پڕۆسەی گەشەسەندنی ئیمارات پێویستمان به‌ راكێشانی عه‌قڵی نوێ و به‌هێز هه‌یه،‌ تا بتوانین گه‌شه‌ به‌ وڵاتەکەمان بده‌ین".

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شایه‌نی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتین له‌ رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن و چه‌ند پێوه‌رێكیان بۆ كاره‌ش داناوه

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شایه‌نی پێدانی ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتین له‌ رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌پاڵێورێن و چه‌ند پێوه‌رێكیان بۆ كاره‌ش داناوه‌، لەهەمانکاندا رێگه‌ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.

ساڵی رابردو ئیمارات سه‌دان ره‌گه‌زنامه‌ی به‌خشیه‌ و به‌رهێنه‌ران و تواناسازانی بۆ نیشته‌جێبونی زێڕین،

ساڵی رابردو ئیمارات سه‌دان ره‌گه‌زنامه‌ی به‌خشیه‌ و به‌رهێنه‌ران و تواناسازانی بۆ نیشته‌جێبونی زێڕین، ئەوەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابوری وڵات دروستكرده‌وه‌.

ڤیزای‌ زێڕینی 2020ی ئیمارات بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبەخشرێتە وەبەرهێنەران

ڤیزای‌ زێڕینی 2020ی ئیمارات بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبەخشرێتە وەبەرهێنەران، کە بەلانیکەمەوە 10 (ده‌) ملیۆن درهەم واتا‌ 2700000 (دو ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار) لە وڵاتەکەدا بەگەڕبخات.

ڤیزای نیشتەجێبونیش بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دەدرێت بە هه‌ر وەبەرهێنەرێکی خانوبه‌ره،‌ کە بەلانیکەمەوە 5000000 (پێنج ملیۆن درهەم) واته‌ 1300000 (ملیۆنێك و سێ سه‌د هه‌زاردۆلار) لە وڵاتەکەدا بە گەڕبخات.

هاوکات ڤیزای نیشتەجێبونی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ دەدرێتە خوێندكاران و خێزانه‌كانیان کە له‌ خوێندگاو زانكۆكانی ناو ئیمارات دەخوێنن.





خەندان
Top