حکوومەتی ئەمریکا بڕیاری بەکارهێنانی دەمامک دەکاتە ناچاری
حکوومەتی ئەمریکا هەموو هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ناچار دەکات دەمامک ببەستن.
بڕیارەکە لە رۆژی دووشەممە 1-2-2021ـەوە جێبەجێ دەکرێت و بەهۆیەوە هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکا لەناو پاس، فڕۆکە، شەمەندەفەر، میترۆ و ئەو ئۆۆمبێلانەی لە دوو کەس زیاتریان تێدایە، دەبێ بە ناچاری دەمامک ببەستن.
بەکارنەهێنانی ماسک لەناو ئەو هۆکارانەی گواستنەوە، پێشێڵکردنی یاسای فیدراڵیی ئەمریکایە و سزای بۆ دانراوە.
رۆژی 21-1-2021، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکرد و داوای لێکردن ”رێکاری بەپەلە“ بۆ بەکارهێنانی دەمامک، بگرنە بەر.
تا ئێستا 26 ملیۆن و 512 هەزار و 193 کەس لە ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 447 هەزار و 459 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
