یەکێتی ئەوروپا هه‌نارده‌كردنی ڤاكسینی کۆرۆنا سنوردار ده‌كات
کۆمسیۆنی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دوێنێ هەینی بڕیارێكیان پەسەندکرد، لەو بڕیارەدا ئه‌و کۆمپانیایانەی کاری هەناردەی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن بۆ دەرەوەی یەکێتیەکە، دەبێت مۆڵەتێکی نوێ لە یەکێتییەکە وەربگرن، ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌مڕۆ له رۆژنامه فه‌رمیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م میكانیزمه نوێیه بۆ شەش هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێـت، ئامانج لێی وه‌رگرتنی زانیاری ورده له‌باره‌ی جۆری ڤاكسینه‌كان
كۆمیساری بازرگانی ڤالدێس دومبروفسكیس رایگەیاند، "ئه‌م میكانیزمه نوێیه بۆ شەش هه‌فته به‌رده‌وامده‌بێـت، ئامانج لێی وه‌رگرتنی زانیاری ورده له‌باره‌ی جۆری ڤاكسینه‌كان و چاودێری کۆمپانیاکانی هەناردەی ڤاکسین".
میكانیزمه نوێكه رێژەی هەناردەکردنی ڤاكسینهکە دیاریدەکات و رێنامی کۆمپانیاکانی هەناردەی ڤاکسین دەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، میكانیزمه نوێكه رێژەی هەناردەکردنی ڤاكسینهکە دیاریدەکات و رێنامی کۆمپانیاکانی هەناردەی ڤاکسین دەکات.
بەپێی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئهلئەوسهت، لەگەڵ ئەوەی یه‌كێتی ئه‌وروپا رهتیكردوەتەوە ئەو میکانیزمە نوێیە دژی کۆمپاناییەکی دیاریكراو بێت، به‌ڵام پێدەچێت مه‌به‌ستی یەکێتی ئەوروپا له‌م رێوشێنانە كۆمپانیای ئه‌سترازینیكای بریتانی بێت، کە پێشتر راگه‌یاندبو به‌هۆی كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه رێژەی هەناردەکردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورپا کەمدەکاتەوە.
ته‌ندروستی جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد‌و رایگەیاند، ئه‌م هه‌نگاوە به‌ئاڕاسته‌یه‌كی خراپمان ده‌بات
هاوكات ته‌ندروستی جیهان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد‌و رایگەیاند، "ئه‌م هه‌نگاوە به‌ئاڕاسته‌یه‌كی خراپمان ده‌بات".
ماری ئەنگیلا سیما‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌رمان و ڤاكسینه‌كان لە رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگەیاند، "نیگه‌رانین لهسنورداكردنی ڤاكسینی کۆرۆنا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌وروپا هیچ سودێكی بۆ وڵاتانی جیهان نابێت هەندێک وڵات دەخاتە مەترسییەوە".
خەندان
