راپرسییەک ئاستی متمانەی هاوڵاتیانی روسیا بە پوتین ئاشکرا دەکات
دامەزراوەی ڤیتسیۆم بۆ لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵاتیه‌كان راپرسیه‌كی له روسیا ئه‌نجامدا و دەرکەوتوە 65.1% لە هاوڵاتیانی روسیا متمانه‌یان بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و سیاسه‌تەكانی هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا 30.5% متمانه‌یان پێ نیه.
لە خاڵێكی راپرسیه‌كه‌دا هاتوه ئایا به باشی كار له‌و پۆسته‌دا ده‌كات لە وەڵامدا 61.1% بە بەڵی وەڵامیان داوەتەوە
ئاماژە بەوەشکراوە، 61.1% پشتیوانی له چالاكییه‌كانی سەرۆكی روسیا ده‌كه‌ن له پۆسته‌كه‌ی، لە خاڵێكی راپرسیه‌كه‌دا هاتوه ئایا به باشی كار له‌و پۆسته‌دا ده‌كات لە وەڵامدا 61.1% بە بەڵی وەڵامیان داوەتەوە، بەڵام 28.7% دژی ئه‌وه‌ن كه پوتین چالاك بێت له‌و پۆسته‌دا.
ئه‌و راپرسیه له 18- بۆ 24-ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامدراوه، هاوڵاتیانی سه‌رو 18 ساڵ به‌شدارییان كردوه، یه‌كێك له میكانزمه‌كانی راپرسیه‌كه له‌رێگای مۆبایله‌وه بوه، 1600 (هه‌زار و شه‌سەد )هاوڵاتی له‌رێگای مۆبایله‌وه بۆچونه‌كانیان وه‌رگیراوه.
خەندان
