دوای ئه‌مه‌ریكا.. ئیتاڵیاش فرۆشتنی مووشه‌كی به ئیمارات و سعوودیه هه‌ڵوه‌شانده‌وه
دی مایۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی: "ئێمه ئه‌و بڕیاره‌مان به گرنگ و وه‌ك په‌یامێكی روونی وڵاته‌كه‌مان زانی. به‌لای ئێمه‌وه ئه‌و بڕیاره رێزگرتنه له مافه‌كانی مرۆڤ و پێیه‌وه پابه‌ندین".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆڕی ئیتاڵیا بۆ ئاشتی و راماڵینی چه‌ك، گوتی: "بڕیاری رۆما رێگری له فرۆشتنی 12 هه‌زار و 700 مووشه‌ك به سعوودیه ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فرۆشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌شێكه له‌و گرێبه‌سته‌ی كه له ساڵی 2016 له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی چه‌پڕه‌وی ئیتاڵیا به سه‌ركردایه‌تی ماتیۆ رێنزی واژۆ كرابوو، كه خۆی له 20 هه‌زار مووشه‌ك به گوژمه‌ی 400 ملیۆن یۆرۆ (485 ملیۆن دۆلار)ـدا ده‌بینێته‌وه".
ماتیۆ رێنزی كه به‌هۆی كشاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی "ئیتاڵیا فیفا" له هاوپه‌یمانی، بووه هۆی داڕووخانی حكومه‌تی رۆما، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعوودیه رووبه‌ڕووی چه‌ندین ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه نوێنه‌رانی (بزووتنه‌وه‌ی پێنج ئه‌ستێره) له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئیتاڵیا پێشوازییان له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئیتاڵیا كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا، "پێشتر له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان به به‌رژه‌وه‌ندی درێژكردنه‌وه‌ی سڕكردنی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه، چه‌ك، مووشه‌ك و پێداویستیی سهرابازیی به سعوودیه و ئیمارات دابوو، كه به دڵنیاییه‌وه له رابردوودا بۆ به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی سڤیل له یه‌مه‌ن به‌كارهاتوون".
هه‌روه‌ها له یاداشتێكدا جه‌ختیان كرده‌وه، "كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاره‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت، حكومه‌ت بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی به یه‌كجاری داوه نه‌ك ته‌نیا راگرتنی".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه بۆ ئێمه و ئه‌و رێكخراوانه‌ی پشتیوانی له ئاشتی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوواییدا كار بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجه ده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی فرۆشتنی چه‌كی به سعوودییه و ئیمارات راگرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كات، كه سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ"، كردوویه‌تی.
k24-
