یەكێتی ئەوروپا: گەڕانەوەی واشنتن و تاران بۆ نێو رێككەوتنی ئەتۆمی ماندبوونێكی زۆری دەوێت
پیتر ستانۆ، گوتەبێژ بە ناوی نوێنەری باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا گوتی: یەكێتی ئەوروپا بەردەوام دەیەوێت لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان كار بكات لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانی، ئاماژەی بە پێویستی دۆزینەوەی رێگارچارەیەك كرد بۆ گەڕانەوەی واشنتن بۆ نێو رێككەوتنی ئەتۆمی و پاڵدانی ئێران بەرەو رێزگرتن لە پابەندییەكانی، ئەمەش ماندووبوونێكی دیپلۆماسی زۆری دەوێت و كاتیش لە بەرژەوەندی ئێمەدا نییە.
گوتەبێژ بە ناوی كۆمسیاری ئەمن و سیاسەتی دەرەوە لە یەكێتی ئەوروپا روونیكردەوە، جۆزێب بۆرێل بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەكانیدا بۆ دابینكردنی گەڕانەوەی واشنتن بۆ نێو رێككەوتنەكە، ھەروەھا بۆ ھاندانی ئێران لە رێزگرتن لە پابەندییەكان بەرامبەر بە رێككەوتنەكە.
لێدوانەكانی ستانۆ دوای لێدوانەكانی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن ھات، كە مەرجەكەی ئەوە بوو دەبێت ئێران رێز لە پابەندییەكانی بگرێت پێش ئەوەی باس لە لابردنی سزاكان بكات.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا یەك لایەنە لە ساڵی 2018 لە رێككەوتی ئەتۆمی كشایەوە، لە بەرامبەردا ئێران دەستی كرد بە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بەو رێككەوتنە.
سەرچاوە: RT
k24 -
