ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە 70 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە

 ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە 70 وڵاتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لەناویاندا بڵاوبوەتەوە گەیشتوەتە 70 وڵات و لەماوەی دو هەفتەی رابردودا پەتاکە لە 10 دەوڵەتی جیهاندا بڵاوبوەتەوە.

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لەوڵاتانی باشوری ئەفریقا خێراتر بڵاودەبێتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەدواین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوەشکردوە، ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لەوڵاتانی باشوری ئەفریقا خێراتر بڵاودەبێتەوە و تائێستا 31 وڵاتی ئەو کیشوەرە پەتاکە لەناویاندا بڵاوبوەتەوە.

101،441،177 کەس لەجیهاندا توشی پەتاکە بون

بەگوێرەی دواین ئامارەکان لەو کاتەوەی لەکانونی یەکەمی ساڵی 2019 ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین سەری هەڵداوە 101،441،177 (سەد و یەک ملیۆن و چوارسەد و چل یەک هەزار و سەد وحەفتاو حەوت) کەس لەجیهاندا توشی پەتاکە بون.

2،184،273 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فرەنسا کەپشتی بەستوە بە ئاماری رێکخراوی تەندروستی تائێستا لە جیهاندا 2،184،273 ( دو ملیۆن و سەدو هەشتا و چوار هەزارو دو سەد و حەفتا و سێ) کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.







خەندان
Top