داگایەكی لیبیا دوو رێككەوتن لەگەڵ توركیا ھەڵدەوەشێنێتەوە

داگایەكی لیبیا دوو رێككەوتن لەگەڵ توركیا ھەڵدەوەشێنێتەوە
ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، دادگایەك لە بەیزا لە رۆژھەڵاتی وڵات، ھەردوو رێككەوتنی "سنوور دەستنیشانكردن لەگەڵ توركیا" و "ھاریكاری ئەمنی"ی ھەڵوەشاندوونەتەوە.

پێگەی پەرلەمان رایگەیاند، فەرمانگەی دادگای كارگێڕی لە دادگای بەیزا حوكمی بەپووچەڵی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرۆكاتی دا، لەبارەی رێككەوتنی دەستنیشانكردنی سنووری دەریایی لەگەڵ توركیا و رێككەوتنی ھاریكاری ئەمنی و سەربازی.

ئەو دوو رێككەوتنەی لە تشرینی دووەمی 2019 واژووكران، بەدرێژایی دوو ساڵی رابردوو مشتومڕێكی بەرفراوانییان لەو وڵاتە نایه‌وە، بەتایبەتی پەرلەمانی لیبیا لە ساڵی رابردوو ھەڵوێستی خۆی راگەیاند و ھەردوو رێككەوتنی رەتكردنەوە، بەھەمان شێوە سوپای به‌رهه‌ڵستكاری لیبیاش رەتییانكردەوە.

رێككەوتنە سەربازییەكەی لە نێوان ھەردوو لایەندا، بەپێی ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندنی ناوخۆیی ئەو وڵاتە باسیانكردووە، دامەزراندنی ھێزێكی سەربازی و بنكەیەكی توركیای لە لیبیا لەخۆ دەگرت، ھەروەھا ئەو رێككەوتنە پارێزبەندی بۆ ھێزەكانی توركیا لە لیبیا دابین دەكرد دژ بە ھەر راوه‌دوونانێكی داداگایی.

بەڵام رێكەوتنە دەریاییەكە، بووە جێگای مەترسی گشت وڵاتانی پەیوەستدار بە سنووری دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا، ھەروەھا ھەر یەك لە میسر، یۆنان، فەرەنسا و قوبرس لە ساڵی رابردوو ئەو رێككەوتنەی نێوان ئەنقەرە و ویفاقی بە ھەڕەشە لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دانا.
k24 -
Top