پێناتگۆن پێداچوونه‌وه به بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان دەكات
ئه‌م رۆژنامه ئه‌مریكییه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی پێنتاگۆنه‌وه ئاشکرای کردووە مه‌زه‌نده ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ستراتیژییه‌تی نوێی ئه‌مریكا، وه‌زیری نوێی به‌رگری پێداچوونه‌وه به ژماره‌ی هێزه‌كان له عێراق و ئه‌فغانستان بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، وه‌زیری به‌رگریی ئەمریکا رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بڕیاره خێراكه‌ی تره‌مپ له‌م مانگه‌دا پێش جێهێشتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به كشانه‌وه‌ی سێ هه‌زار سه‌رباز له‌م دوو وڵاته پڕ ململانێیه‌دا، كۆشكی سپیی ناچار كرد بیر له سیاسه‌تێك بكاته‌وه، كه چۆن شه‌ڕی درێژخایه‌نی ئه‌و دوو وڵاته‌ی پێ به‌ڕێوه ببات.
له هه‌فته‌ی رابردوو له كاتی دامه‌زراندنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانه‌وه ئۆستن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، كه پێداچوونه‌وه به ستراتیژ و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ململانێیانه ده‌كات، به‌ڵام تێڕوانینی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه و ململانێكان و چۆنیه‌تیی گونجاندنیان له‌گه‌ڵ هێز و توانا سه‌ربازییه‌كانی دیكه به نادیاری هێشتبووەوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە جۆن كیری گوته‌بێژ به ناوی ئۆستن ده‌ڵێت هێشتا به‌رپرسان له‌باره‌ی ژماره‌ی هێزه‌كان له هه‌ر یه‌ك له‌م دوو وڵاته بڕیارێكی فەرمییان نه‌داوه.
گوتیشی شتێكی لۆژیكییه، كه ئیداره‌ی داهاتوو ده‌یه‌وێت باشتر له‌باری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه حاڵی بێت، كه چ پێویسته بكرێت و ئه‌و كه‌رەستانه چین، كه له ئه‌ركه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێن.
ئەو گوتەبێژە ڕاشی گەیاندووە هیچ شتێك له‌باره‌ی به‌رگریكردن له گه‌لی ئه‌مریكا دژی هه‌ڕه‌شه‌كان، كه تیرۆریستان پێكی دێنن، نه‌گۆڕدراوه. بێگومان له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له فه‌راهه‌مكردنی كه‌رسته‌ی گونجاو بۆ ستراتیژییه‌كان.
جێی باسه هه‌فته‌ی رابردوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن رای گه‌یاند به‌نیازه پێداچوونه‌وه به‌و رێكکه‌وتنەدا بكات، كه ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له 2020 له دۆحه له‌گه‌ڵ تالیبان واژۆی كردبوو. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كردووەتەوە، كه توانای دیاریكراو بۆ نه‌هێشتنی، ئه‌فغانستان بۆ تیرۆر به‌جێ دێڵێت.
جۆن کیری گوتیشی رێكکه‌وتنه‌كه به‌و ئاراسته‌یه بووە كه له مانگی ئایاری 2021 دا، به‌رامبه‌ر گره‌نتی ئه‌نجامدانی دیا‌لۆگ له نێوان لایه‌نه ئه‌فغانییه‌كان له دۆحه، هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه.
پێشتر ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاندبوو ته‌نها 2500 سه‌رباز له ئه‌فغانستان ده‌هێڵنه‌وه به به‌راورد به نزیكه‌ی 13 هه‌زار سه‌رباز، كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌وێ بوون. هه‌موو سه‌ربازه‌كان تا مانگی ئایاری 2021 له به‌رامبه‌ر گه‌ره‌نتیی ئه‌منی بكشێنرێنه‌وه، جێی باسه تاڵیبان بەڵێنیی دابوو له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كابول به‌رده‌وام ده‌بێت.
باسنيوز
