له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 26 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 27/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 26 ملیۆن و 11 ھەزار و 222 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ سێشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 25 ملیۆن و 861 ھەزار و 597 كه‌س بوو.
تا ئێستا لە ئەمریکا 435 هه‌زار و 452 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا 15 ملیۆن و 767 ھەزار و 413 کەسیش چاک بوونەتەوە.
باس‌نیوز
