ئیدارهی نوێی ئهمهریكا ههوڵی ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی دهدات
جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، "جۆ بایدن"، سەرۆکی ئەمهریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ "ڤلادیمێر پوتن"، سەرۆکی رووسیا کردووە و نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ژەهراویکردن و دەستگیرکردنی "ئەلێکسی ناڤاڵنی" پێگەیاندووە.
پشتیوانی خۆیشی بۆ ئۆکراینا و سەروەری ئەو وڵاتە دووپاتکردووەتەوە و رەخنەی لە رووسیا گرتووە، لەبەرامبەر دەستوەردان و توندوتیژییەکانی مۆسکۆ لە ئۆکراینا.
کۆشکی کرملینیش راگەێندراوێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆکی رووسیا پشتیوانی خۆی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن نیشانداوە.
پوتن بە بایدنی وتووە، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە بەرژەوەندی هەردوو وڵات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە".
سەرۆکی ئەمهریکا پشتیوانی خۆی و ئیدارەکەی بۆ هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی دووپاتکردووەتەوە.
k24 -
