رۆیتەرز: دەنگی تەقینەوەیەک لە ریازی پایتەختی سعودیە بیسترا
ئاژانسەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 26-1-2021 هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نازانرێ.
پێشتریش لە رۆژی شەممە 23-1-2021، دەنگی تەقینەوەیەک لە ئاسمانی ریاز بیسترا و دواتر میدیا سعودیەکان ئاشکرایان کرد، کە دەنگەکە لە ئەنجامی تەقاندنەوەی مووشەکێکی میلیشیای ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)ی یەمەن، دروست بووە.
میدیا سعودیەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە حوسییەکان هەوڵیان دا مووشەکێک ئاراستەی ریاز بکەن، بەڵام سیستەمی بەرگریی سوپای سعودیە مووشەکەکەی لە ئاسمانەوە تێک شکاند.
باسنيوز
