گاردی نیشتمانی به‌مزووانه واشنتن چۆڵ ناكات
به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، له‌سه‌ر زانیارییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی وڵات (ئێف بی ئای)، ئاشكرایان كردووه به‌شێكی ئه‌و هێزه به هۆی هه‌ڕه‌شه تاكو مانگی 3 له واشنگتن ده‌مێننه‌وه.
له‌م باره‌وه جۆن ویتڵی به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری وەزیری بەرگری ئاشكرای كرد: "به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، بەرپرسانی نێوخۆ نیگەرانن له‌وه‌ی خۆپیشاندان بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هەندێک لایەن خۆنیشاندان بۆ ئاژاوه و مه‌به‌ستی دیكه بقۆزنه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمە هێزه‌كانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەهێڵینەوە تاوەکو بتوانن وەڵامی هەڕەشه‌كان بدەنەوە."
دۆخی واشنتن پاش ئه‌وه شڵه‌ژا، لایه‌نگرانی تره‌مپ له رێككه‌وتی 6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێس؛ له‌م رووداوانه‌دا كه‌سێك كوژراو چوار كه‌سی دیكه‌ش، له نێویان دا پۆلیسێكی پارێزه‌ری كۆنگرێس گیانی له ده‌ست دا.
K24
