دادگای باڵای ئەمەریكا دۆسییەكی دژی ترهمپی رهتكردهوه
دادگاكە، فەرمانی بە داگا نزمەكانی دیكە كرد، بڕیاری دادگایەكی نزمتر رەتبكەنەوە، كە پێشتر دژ بە ترەمپی دابوو، چونكە ئێستا لە پۆستەكەی نەماوە.
بڕگەی پاداشتە دەستوورییەكان، 250 ساڵ بەر لە ئێستا نووسراوە و دەڵێت: "بۆ ھیچ كەسێك نییە لە ھەر پۆستێك دابێت، دیاری و پاداشتی دیكە لە ھیچ دەوڵەتێكی بیانی وەربگرێت، بەبێ رەزامەندی كۆنگرێس".
ستیڤ فلادیك، مامۆستا لە كۆلیجی یاسا لە زانكۆی تێكساس گوتی: "بڕیاری دادگای باڵا، تەنھا ئەو دوو حوكمەی دادگایەكی نزمتر رەت ناكاتەوە، بەڵكو فەرمان بە رەتكردنەوەی تەواوی كێشەكە دەدات".
گوتیشی: "وا باوە، دادگا ئەم ھەنگاوانە بگرێتەبەر لە كاتێكدا، كە لایەنی ھەژمووندار، سكاڵا تۆمار دەكات و تێھەڵچوونەوە لە كێشەكەدا نییە، بەڵام لێرەدا بەپێچەوانەی ئەوە روودەدات، چونكە ناكۆكییەكان جێگای مشتومڕن لەبەر ئەوەی ماوەی حوكمڕانی ترەمپ تەواو بووە.
سەرچاوە: CNN
k24-
