بریتانیا دەسەڵات دەداتە حکومەتە خۆجێیەکان بۆ راگەیاندنی قەدەغەی گشتی هاتوچۆ
حکومەتی بریتانیا دەسەڵاتی داوەتە حکومەتە خۆجێیەکان بۆ سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تا 17- مانگی تەموزی داهاتو
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگراف، حکومەتی بریتانیا دەسەڵاتی داوەتە حکومەتە خۆجێیەکان بۆ سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تا 17- مانگی تەموزی داهاتو.
ئەو دەسەڵاتە لەئەنجامی گۆڕینی یاساکانی سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا هاتوە
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەو دەسەڵاتە لەئەنجامی گۆڕینی یاساکانی سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی کۆرۆنادا هاتوە کە وەک بەشێک لەسیاسەتی وەزارەتی تەندروستی بۆ حکومەتە خۆجێیەکان ئەنجامدراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مات هانۆک وەزیری تەندروستی بریتانیا سەرەتای ئەم مانگە سێیەم خولی قەدەغەی هاتوچۆی بەهۆی پەتای کۆرۆنا راگەیاند.
دوێنێ شەممە تەندروستی گشتی ئینگلاند ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەدوێنێوە، هەزار و 348 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە سێیەم زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانە لەسەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە، بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بۆ 97 هەزار و 329 حاڵەت بەرزبوەوە.
خەندان
