%60ی هەناردەکردنی ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد بۆ ئەوروپا رادەگیرێت
ئاسترازینیکا رایگەیاندوە لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەدا 60-ی هەناردەکردنی ڤاکسینەکەیان بۆ ئەوروپا کەمدەکەنەوە
بەپێی گرێبەستی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ کۆمپانیای ئاسترازینیکا، کەپێدەچێت 29-ی ئەم مانگە یەکێتییەکە بەفەرمی پشتیوانی بکات، پێویستە کۆمپانیاکە 300 ملیۆن دۆز هەناردەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بکات، بەڵام ئاسترازینیکا رایگەیاندوە، لەچارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 80 ملیۆن دۆزی بۆ دابیندەکرێت.
ئەو بڕیارەیان بەهۆی دروستبونی کێشەیەک داوە کە لەکارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیان لەبەلجیکا رویداوە
کۆمپانیاکە لەوبارەیەوە رونکردنەوەی داوە رایگەیاندوە، ئەو بڕیارەیان بەهۆی دروستبونی کێشەیەک داوە کە لەکارگەیەکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەیان لەبەلجیکا رویداوە و لەلایەن کۆمپانیای نۆڤاسێپی هاوبەشیانەوە بەڕێوەدەبرێت.
پێشتریش، فاینانشڵ تایمز رایگەیاندبو بەشی بریتانیا لەو ڤاکسینە پارێزراو دەبێت و کەمناکرێتەوە.
خەندان
