ئەمریکا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی چین دەکات

 ئەمریکا داوایەکی بەپەلە ئاراستەی چین دەکات
دوای ئەوەی وەزارەتی بەرگری تایوان رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی چین سنوری ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەحکومەتی چین کرد، بەپەلە فشارەکانی بۆسەر حکومەتی تایوان راگرێت.

داوادەکەین بەپەلە چین ئەو فشارە سەربازی و ئابوری و دپلۆماسییە راگرێت کە دەیکاتە سەر حکومەتی تایوان

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوادەکەین بەپەلە چین ئەو فشارە سەربازی و ئابوری و دپلۆماسییە راگرێت کە دەیکاتە سەر حکومەتی تایوان بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ناو دیالۆگێکی مانادار لەگەڵ نوێنەرانی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە.

چین هەشت فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و پێنج فڕۆکەی جەنگی لەبەشی باشوری رۆژهەڵاتەوە ڕەوانەی ئاسمانی وڵاتەکەی کردوە

دوێنێ شەممە وەزارەتی بەرگری تایبوان بڵاویکردەوە، چین هەشت فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و پێنج فڕۆکەی جەنگی لەبەشی باشوری رۆژهەڵاتەوە ڕەوانەی ئاسمانی وڵاتەکەی کردوە.

وەزارەتی بەرگری تایوان ئاماژەی بەوەش کردوە، سیستمی بەرگری موشەکییان رەوانەی ناوچەکە کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاسمانی ئەو ناوچەیە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری تایوان، نەخشەی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی چینی بڵاوکردەوە کە لەناوچەی بەشی باشورەوە تا ئاسمانی دورگەکانی براتاس رۆشتون.

حکومەتی ئیدارەی ترەمپ سزای پەیوەندییەکانی نێوان خۆی و بەرپرسانی تایوانی هەڵگرت و چینیش رۆژی دوشەممەی رابردو رایگەیاند، لەبەرامبەر ئەو هەنگاوە بێزارکەرانەی ئەمریکادا وەڵامیان دەبێت و تایوان بەشێکە لەخاکی وڵاتەکەیان.





خەندان
Top