ئەمریکا پرسی ئێران و چین و ڕووسیا لەگەڵ ئەورووپییەکان تاوتوێ دەکات

ئەمریکا پرسی ئێران و چین و ڕووسیا لەگەڵ ئەورووپییەکان تاوتوێ دەکات


کۆشکی سپیی ئەمریکا دوێنێ هەینی ئاشکرای کردووە جیک سالیوان، ڕاوێژکاری باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەبارەی پرسی ئێران، ڕووسیا و چین بە جیا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ژاپۆن گفتوگۆی کردووە.

لەمبارەوە میلی هورن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە: "جیک سالیوان لەو پێوەندییانەدا لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکان باسی لە "بڕیار"ی جدیی جۆ بایدن سەرکۆماری ئەمریکا بۆ پتەوکردنی هاوپەیمانیی دوو لایەنەی ئەتلانتیک، هەروەها چەند لایەنێک بۆ وێنە چین، ئێران، ڕووسیا و کۆریای باکوور، هاوکات فراوانبوونی پەتای کۆرۆنای کردووە".

لە ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپیدا هاتووە، لەو پێوەندییاانەدا بە جیا لەگەڵ ئیمانوێل بون، ڕاوێژکاری دیپلۆماتیکی سەرکۆماری فەڕەنسا، د. یان هکر، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەکی و ئەمنیی ئەڵمانیا، دۆمیننیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شیگرۆ کیتامۆرا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی ژاپۆن گفتوگۆ و دانوستان کراوە.

بەڵام لەبارەوەی وردەکاریی ئەو پێوەندییانە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپی هیچ زانیارییەک نەخراوەتە روو.










باسنيوز
Top