ترەمپ لێدوانێک لەبارەی پلانی داهاتووی دەدات
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەوڵی ئاشکراکردنی پلانی خۆی بۆ داهاتوو دەدات و یاریدەدەرەکانی دەیوەستێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017-2021)، لە یانەی گۆڵفی تایبەتیی خۆی لە ویلایەتی فلۆریدا، لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسی رۆژنامەی (واشنتن ئێکزامینەر)ی داوەتەوە.
رۆژنامەنووسەکە پرسیاری کار و پلانی داهاتووی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و ئەویش گوتویەتی، ”شتێک دەکەین.. بەڵام جارێ کاتی نەهاتووە“.
دوای ئەو وەڵامە، یاریدەدەرەکانی دۆناڵد ترەمپ چاوپێکەوتنەکەیان وەستاندووە و رێگایان بە رۆژنامەنووسەکە نەداوە هیچ پرسیارێکی دیکە بکات
پێشتر کەسانی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ رایانگەیاندبوو، کە ترەمپ بەنیازە پارتێکی نوێ بەناوی پارتی نیشتمانی دابمەزرێنێت و هەوڵیش دەدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ساڵی 2024، خۆی کاندید بکاتەوە.
باسنيوز
