فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كرد

فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كرد
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران راگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ گونده‌كانی گونده‌ژۆر، ئازادی، كوێستانه‌كانی دۆڵی ئاڵانه‌ و بەراسکانی سه‌ر به‌ شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان كرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران گووتیشی: به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه‌ دانیشتووانی گونده‌ سنوورییه‌كان زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتووه‌.

هاوكات بە هۆی بۆردومانی هۆڵێکی ئاژەڵداری لەلایەن فرۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه‌ لە کوێستانی کیکان له‌ سنووری شارەدێی حاجی ئۆمەران، نزیکەی 300 سەر مەڕ و بزن لەناوچوون.

هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌‌ و رایگه‌یاند: له‌ خواكوڕك ئۆپه‌راسیۆنێكمان كردووه‌ته‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌.
k24 -
Top