وەزیری بەرگری نوێی ئەمریکا دیاری‌کرا
چانسی لۆید ئۆستن بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا لاواز بو، بەهۆی ئەوەی بە پێی یاساکانی ئەو وڵاتە، دەبێت کاندیدی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا حەوت ساڵ زیاتر خانەنشین بوبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆربەی دیموکراتەکان زۆربه‌ی کۆنگرێس پێكده‌هێنن، ئۆستن به‌ئاسان توانی دەنگی ته‌واو به‌ده‌ستبهێنێت.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شی متمانه‌ی به‌خشیه لۆید ئۆستن، نانسی پێڵۆسی بو
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شی متمانه‌ی به‌خشیه لۆید ئۆستن، نانسی پێڵۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكابو، ناوبراو ده‌بێته یه‌كه‌مین وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كه ره‌شپێست بێت له‌مێژوی ئه‌و ولاته‌دا.
ئۆستن سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمریکای کردوە لە شەڕی عێراقدا
ئۆستن جگە لەوەی سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمریکای کردوە لە شەڕی عێراقدا، له ساڵانی 2013-2016 پۆستی بەرێوەبەری ناوەندی هێزی ئەمریکای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وه‌رگرتوه.
لۆید ئۆستن له ساڵی لە ساڵی 1953 لە ناوچەی ئالامابای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەدایكبوە، بەشداری لە جەنگەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان و عێراق كردوە،
خەندان
