له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 25 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 25 ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 420 ھەزار کەس بەھۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (هه‌ینى‌‌‌ 22/1/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 25 ملیۆن و 196 ھەزار و 86 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ پێنجشه‌ممه ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 24 ملیۆن و 998 ھەزار و 975 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمریکا 420 هه‌زار و 285 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 15 ملیۆن و 100 ھەزار و 991 کەسیش چاک بوونەتەوە.






باسنيوز
Top