تووشبووانی ئۆتیزم سێ هێندە زیاتر لە مەترسییدان بۆ خۆکوشتن

تووشبووانی ئۆتیزم سێ هێندە زیاتر لە مەترسییدان بۆ خۆکوشتن
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکانی ئوستراڵیا دەریخستووە تووشبووانی ئۆتیزم مەترسیی بیرکردنەوەیان لە خۆکوشتن و ئەنجامدانی زیاترە بە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە فەراهەمکردن و پاڵپشتی دەروونی بۆ تووشبووانی ئۆتیزم ئێجگار گرنگە بۆ ئەوەی مەترسیی خۆکوشتنیان کەمترببێتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر شەش ملیۆن منداڵ لە سەرووی تەمەنی 10 ساڵی لە دانیمارک ئەنجامدراوە، پزیشکەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی ئۆتیزمیان هەیە مەترسیی خۆکوشتنیان سێ هێندە زیاترە بە بەراورد بەوانەی ئۆتیزمیان نییە.

د. کەیری کۆلڤێس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگەی توێژینەوە لە حاڵەتەکانی خۆکوژی و رێگەگرتن لێی لە ئوستراڵیا دەڵێت، بەشێوەیەکی گشتی نەبوونی پاڵپشتی دەروونی، بێکاری و نەخۆشییە دەروونییەکان لەنێو تووشبووانی ئۆتیزم زۆرن.

پزیشکە ئوستراڵییەکان رێنماییدەدەن خزمەتگوزارییە دەروونییەکان بۆ تووشبووانی ئۆتیزم فراوانتر بکرێن و زیاتر بایەخیان پێبدرێت
rudaw -
Top