تاران ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدای ئیدانه كرد
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، تیرۆر به هه‌ناسه‌یه‌كی نوێوه ئامانجییه‌تی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق بشێوێنێت و پاساو بۆ مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان درووست بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق و سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌ربڕیوه به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی ئه‌وانه‌ی له پشت په‌لاماره‌كانه‌وه بوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئێران ئاماده‌یه هه‌ر وه‌ك پێشوو هه‌ر جۆره هاوكارییه‌كی عێراق بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
k24 -
