باراك ئۆباما بۆ جۆ بایدن: ئه‌مه كاتی تۆیه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/1/2021، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، له تویتێكدا پیرۆزبایی له جۆ بایدن، سه‌رۆكی تازه‌ده‌ستبه‌كاربووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
له تویته‌كه‌دا، كه هاوكات وێنه‌یه‌كی خۆی و بایدنیشی داناوه، باراك ئۆباما نووسیویه‌تی: "پیرۆزە لە هاوڕێم سەرۆک جۆ بایدن، ئەمە کاتی تۆیە".
له سه‌روه‌ختی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیشدا، باراك ئۆباما، یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ بایدن ده‌كرد و داوای له ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد ده‌نگی پێ بده‌ن.
دوێنێ چوارشه‌ممه 20/1/2021، ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و جۆ بایدن، سه‌رۆكی تازه‌ی ئه‌مریكا كرا و ئه‌مه‌ی كۆتایی سوێندی ده‌ستووری خوارد و له ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.
باسنيوز
