تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەگەری مردن بە ڤاکسینی کۆرۆنا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات
زۆرترین ڤاکسین کە تائێستا بەشوێنە جیاوازەکانی جیهان گەیشتبێت ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەرە بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن بەو ڤاکسینە تۆمارنەکراوە
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەنراوێکدا کاریگەری ڤاکسینی دژی کۆرۆنای بەرزنرخاند و رایگەیاند، زۆرترین ڤاکسین کە تائێستا بەشوێنە جیاوازەکانی جیهان گەیشتبێت ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەرە بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن بەو ڤاکسینە تۆمارنەکراوە.
بەردوام بەدواداچون بۆ ڤاکسینی فایزەر دەکەن و زانیاریش لەو وڵاتانە وەردەگرن کە تیایاندا بەکاردەهێنرێت
ئاماژەی بەوەش کردوە، بەردوام بەدواداچون بۆ ڤاکسینی فایزەر دەکەن و زانیاریش لەو وڵاتانە وەردەگرن کە تیایاندا بەکاردەهێنرێت.
هەفتەی رابردو، حکومەتی نەرویج مردنی 23 کەسی توشبو بەکۆرۆنا دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی فایزەر مردون و تائێستا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەیسە بەردەوامە.
خەندان
