سیناتۆرێكی رووسیا: بایدن له تره‌مپ بێزاركارتره
كۆساچی، له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی "رووسیا24" گوتی: "بایدن زۆر توندڕه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نین".
گوتیشی: "پێویسته له كاتی لێدوانه‌كانی پێشووی، بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی "بایدن" بده‌ین، ئه‌و كه‌سێكه مه‌یلی به‌ره‌و رووسیا و چین و ئه‌و وڵاتانه نییه، كه هاوپه‌یمانی واشنتن نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "لێدوانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ نه‌رێنین".
جۆ بایدن، ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) وەك 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە واشنتنی پایتەخت، سوێندی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
K24
