چین دوای کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتیی ترەمپ 28 بەرپرسی ئیدارەکەی سزا دەدات

چین دوای کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتیی ترەمپ 28 بەرپرسی ئیدارەکەی سزا دەدات


دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ، کۆماری میللیی چین 28 بەرپرسی باڵای ئیدارەی پێشووی ئەمریکا، سزا دەدات.

حکوومەتی چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو 28 بەرپرسە لە ماوەی چەند ساڵی کەمی رابردوودا، بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە خۆویستەکانیان و دژایەتیی چین، هیچ بەهایەکیان بۆ گەلی چین و ئەمریکا دانەنا و کۆمەڵێک پلانی شێتانەیان دژی چین داڕشت.

حکوومەتی چین هەروەها رایگەیاندووە، سزای بەسەر 28 بەرپرسەکەدا سەپاندووە و ناتوانن نەخۆیان و نە کەسانی نزیک لە خۆیان و کۆمپانیاکانیان، پێ بخەنە سەر خاکی چین، هۆنگ کۆنگ و ماکاوی چینی یان مامەڵە لەگەڵ چینییەکان بکەن.

ئاژانسە جیهانییەکان بە گواستنەوە لە بەیاننامەکەی حکوومەتی چین، ناوی چەند بەرپرسێکی ئەمریکییان بڵاوکردووەتەوە، کە لەناو 28 بەرپرسە سزادراوەکەن و بریتین لە؛

- مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی ترەمپ

- جۆن بۆڵتۆن

- ستیڤن بانۆن

دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی 20-1-2017 وەک سەرۆکی ژمارەی 45ـی ئەمریکا دەست بەکار بوو و لە رۆژی 20-1-2020 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی هات.

ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتیی خۆیدا، زۆر بە توندی دژایەتیی چینی کرد و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.




باسنيوز
Top