ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 97 ملیۆن کەس تێپەڕی
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، باشووری ئەفریقیا، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیک، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 68 ملیۆن و 204 هەزار و 478 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 84 هەزار و 884 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
