بایدن دوای دەستبەکاربونی 15 فەرمانی سەرۆکایەتی دەرکرد
بڕیارێکی پێشوی ترەمپ بۆ رێگریکردن لەگەشتی هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان هەڵوەشێنرایەوە
جێن پساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ واژۆی لەسەر 15 فەرمانی سەرۆکایەتی کرد و لەوانەش هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی پێشوی دۆناڵد ترەمپ کەتایبەت بو بە رێگریکردن لەگەشتی هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان بۆ ئەمریکا، هەروەها بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەڵوەشێنرایەوە.
ویلایەتە یەکگرتوەکان دەگەڕێتەوە بۆ پابەندبون بە بنەماکانی رێککەوتنی پاریس بۆ کەش هەوا
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی نوێی ئەمریکا واژۆی لەسەر فەرمانێکی دیکە کرد بۆ گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ پابەندبون بە بنەماکانی رێککەوتنی پاریس بۆ کەش هەوا.
واژۆی لەسەر بڕیارێکی دیکە کردوە کەتایبەتە بە پابەندنکردنی بەستی دەمامک وەک رێکارێکی خۆپارێزی
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی خستەڕو، جۆ بایدن واژۆی لەسەر بڕیارێکی دیکە کردوە کەتایبەتە بە پابەندنکردنی بەستی دەمامک وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی 100 رۆژ.
بەشێکی دیکە لەو بڕیارانەی بایدن واژی لەسەر کردون:
هەڵوەشاندنەوەی باری نائاسایی لەسەر سنوری ئەمریکا و مەکسیک و هەڵوەشاندنەوەی بودجەی دیواری مەکسیک
خەندان
