بایدن: به یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ده‌بین
له گوتارێكدا دوای سوێندخواردنه‌كه جۆ بایدن گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژی هیوا و مێژووه.. ئه‌مڕۆ رۆژی دیموكراسییه" و چه‌ند به‌ڵێنێكیشی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی دا، كه له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا هه‌موو تواناكانی بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ی به‌خاته گه‌ڕ.
بایدن دووپاتیكرده‌وه: ده‌بێت لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، پێویسته خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كبگرێته‌وه و گوێ بۆ یه‌كتر راگرین و ناكۆكییه‌كانمان به‌لاوه بنێین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ.
سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆناش جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا گوتی: به یه‌كگرتوویی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا زاڵ ده‌بین.
به‌ڵێنی به خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌شیدا: "ده‌بم به سه‌رۆكێك بۆ هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌بێ جیاوازی و ئه‌وانه‌ی پشتگیری منیان كرد و ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی منیشیان ده‌كرد، به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌م" و جه‌ختیشی كرده‌وه، "رێگه به ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ناده‌ین و رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بینه‌وه".
بایدن گوتیشی: رێگه ناده‌ین جارێكی دیكه تاریكی باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكێشێت و ده‌بینه‌وه به هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه بۆ ئاشتی و ئاسایش له سه‌رانسه‌ری جیهان و رێز له هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌گیرن.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كامالا هاریس، جێگری جۆ بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش سوێندی یاسایی خوارد.
k24 -
