له ئهمهریكا بینای دادگای باڵا به هۆی مهترسی بوونی بۆمبێك چۆڵكرا
دادگای باڵا دەكەوێتە شەقامی بەرامبەر بینای كۆنگرێس، كە سەرۆكی ھەڵبژێردراو، جۆ بایدن لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ بە كاتی رۆژھەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكان سوێندی یاسایی دەخوات.
ئەمڕۆ لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریكا مەراسیمی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجام دەدرێت.
ئاھەنگی دەستبەكاربوونی بایدن لەگەڵ سەرۆكەكانی پێشوودا جیاوازە بەھۆی ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وگرژییەكان بەھۆی ھەڵكوتانە سەر بینای كۆنگرێس لە 6ی كانوونی دووەم لە لایەن لایەنگرانی سەرۆكی ماوە بەسەرچوو، دۆناڵد ترەمپەوە.
k24 -
