ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن ٤٦ەمین سەرۆكی ئەمریكا دەستی پێكرد
ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن بە ئامادەبوونی ژمارەیەك سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكە، لەوانەش جۆرج دەبڵیو بوش، بێڵ كلینتن و باراك ئۆباما، بەڵام بەبێ ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.
ئاهه‌نگی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن به پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوە به‌ڕێوه‌ده‌چێ. تەواوی ئامادەبووان ماسكیان بەستووە، جیاواز لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ كە گرنگییەكی كەمتری بە خۆپاراستن لە كۆرۆنا و گوێدان بە ڕێكارەكان دەدا، بەم هۆیەشەوە ژمارەیەكی كەمی ئامادەبووان بەشداری ئاهەنگەكەن.
باسنيوز
