میسر و قەتەر پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-1-2021، وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وڵاتەکەی و قەتەر دوو لێکتێگەیشتنیان بۆ دەست پێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، واژۆ کردووە.
رۆژی 5-6-2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریکردنی رەوتی ئیخوان موسلیمین، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنن.
قەتەر نیمچەدوورگەیەکی عەرەبییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی. سنووری وشکانی تەنیا لەگەڵ سعودیە هەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن و ئێران سنووری ئاوی هەیە.
باسنيوز
