لە ڕووسیا 21 ھەزار و 152 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

لە ڕووسیا 21 ھەزار و 152 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
له‌ ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 67 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 20/1/2021، لە ڕووسیا 21 ھەزار و 152 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 633 ھەزار و 952 کەس.

ھەر لە ڕووسیا 597 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 67 ھەزار و 220 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا سێ ملیۆن و 27 هه‌زار و 316 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز




Top