ترەمپ بە نیازە حزبێکی سیاسی دروست بکات

ترەمپ بە نیازە حزبێکی سیاسی دروست بکات


سەرۆکی ئەمریکا، کە ئەمڕۆ کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، بە نیازە حزبێکی سیاسی دروست بکات.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا، بڵاوی کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ یاریدەدەرەکانی، باسی دروستکردنی حزبێکی کردووە.

دۆناڵد ترەمپ، دوای کۆتاییهاتنی ماوی سەرۆکایەتییەکەی، بەنیازە هەر لەناو سیاسەت بمێنێتەوە و ناوی حزبەکەشی دیاری کردووە،کە بریتییە (پارتی نیشتمانی).

هەروەک رۆژنامەکە باسی کردووە، بیرکردنەوە لە دروستکردنی حزب لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بەهۆی دروستبوونی ناکۆکیی زۆرە لەگەڵ سەرکردەکانی پارتی کۆماریی ئەمریکا.




باسنیوز
Top